ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاروانێكی لۆجستیی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرده‌ ئامانج

له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نزیك له‌ شاری ناسڕییه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی رایگه‌یاند، هێرشێك كاروانێكی بارهه‌ڵگری كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی لۆجستیی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌گواسته‌وه‌.

ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیده‌ین، ملازم یاسین ته‌میمی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌، بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نزیك له‌ شاری ناسڕییه‌ كاروانێكی بارهه‌ڵگری كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی لۆجستیی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ده‌گواسته‌وه‌.

ته‌میمی روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا زیانی ماددی به‌ر كاروانه‌كه‌ كه‌وتووه‌و هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كرد.