له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا 15 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون

به‌ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نێو خاكی عێراق كراون

له‌ بۆردومانی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو،15 چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ به‌ئێران كه‌ هه‌رموویان عێراقین، كوژران.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: دوێنی به‌یانی  15 چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ به‌ئێران له‌میانه‌ی بۆردومانی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ له‌ گونده‌واره‌كانی ئه‌لبوكه‌مال كوژراون.

فڕۆكه‌كان چه‌ند هێرشێكیان كردۆته‌ سه‌ر پێگه‌ی میلیشیاكانی ئێران له‌ بنكه‌ی ئیمام عه‌لی نزیك له‌حه‌سه‌كه‌و قووڵایی گونده‌واره‌كانی ئه‌لبوكه‌مال له‌گونده‌واری دێرئه‌لزور-ی رۆژهه‌ڵات و بۆته‌ هۆی خاپووركردنی پێگه‌ و چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی و كۆگاكانی چه‌كوچۆڵ.

هه‌روه‌ها روانگه‌كه‌‌‌ ده‌ڵێت: دوای بۆردومانه‌كان بینراوه‌ كه‌ به‌ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نێو خاكی عێراق كراون و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانیش له‌نێو ئه‌لبوكه‌مال خراونه‌ته‌وه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار