نێچیرڤان بارزانی: بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە

هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌لی لوبنان ده‌بێت


نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروت دەردەبڕێت


له‌په‌یامێكدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێی قوربانییەکانی تەقینەوەکانی لوبنان دەکات.


دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی  تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە

پرسە و سەرەخۆشی خۆم یٔاراستەی کەس و کاری قوربانیان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەوەستێت


نێچیرڤان بارزانی
سـەروکی هەرێمی کوردستان
4/8/2020

 

ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌ 4 ى 8 ى 2020 ،   له‌ دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە و سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنانیش سبەینێی وەک رۆژی ماتەمینی نیشتیمانی لە سەرانسەری لوبناندا ڕاگەیاند

1