مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی

پەیامێک ئاراستەی خەڵکی لوبنان دەکات


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا كه‌ ‌له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌  هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی  به‌یروت دەربڕی.

 مه‌سرور بارزانى رایده‌گه‌ێنێت دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.

ده‌شڵێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان  هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێزانی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە رادەگەیەنێت.

ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌ 4 ى 8 ى 2020 ،   له‌ دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە و سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنانیش سبەینێی وەک رۆژی ماتەمینی نیشتیمانی لە سەرانسەری لوبناندا ڕاگەیاند