بازگه‌ی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌خرێت و هاووڵاتیان تا 12ی شه‌و بۆیان هه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ پارێزگاكان

به‌بریاری لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

به‌بریاری  لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا  تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و  هاووڵاتیان ده‌توانن  بگه‌رێنه‌وه‌ پارێزگاكانیان، له‌دوای ئه‌م كاته‌وه‌‌ بازگه‌ی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و  عێراق داده‌خرێت هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به‌ رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌بێت.

موقه‌ده‌م سه‌لام به‌رپرسی بازگه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر، له‌ سه‌رجه‌م رێگه‌كان داده‌خرێن و هیچ هاووڵاتییه‌ك ناتوانێت له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بێته‌ پارێزگای هه‌ولێر، مه‌گه‌ر به‌ رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆن نه‌بێت.

ده‌شڵێت كه‌ دوای كاتژمێر 12ی شه‌و، هیچ هاووڵاتییه‌ك خۆی له‌ رێگا نه‌دات، چونكه‌ رێگه‌یان پێنادرێت.

 ئه‌م بریاره‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رێكار و بڕیاری نوێی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای ده‌ركرد.