مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە صلاح دەلۆ دەکات

ھاوبەشی خەمتانین


ھەڤاڵی بەڕێز کاک صلاح دەلۆ

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەزوری بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (کەریم رەحیم ھەمەوەندی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕیزتان و خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و ئاشنایان خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان