لە عێراق 83 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 4 ى 8 ى 2020 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گیان له‌ده‌ستدانى 83 كه‌سی دیكه‌ى به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا  2836 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا  83 کەسی دیكه‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان  لەدەستداوە  و 1992 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌


تا ئێستا له‌عێراق 134722كه‌س له‌پارێزگاكانى عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 96103 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  5017 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌