كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا: ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری عێراقی جانتا پڕنهێنییه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی دزیوه‌

ئه‌ركی ئه‌وه‌ بووه‌ چاودێری راوێژكاره‌ لوبنانی و ئێرانییه‌كان بكات

كه‌ناڵێكی عێراقی بۆ یه‌كه‌مین جار وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ گه‌نجینه‌ی نهێنییه‌كانی قاسم سوله‌یمانی دزیوه‌.

كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌حزبوڵلای عێراق یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی عێراقی تۆمه‌تبار كرد كه‌ سیخوڕی به‌سه‌ر جووڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران كردووه‌ كه‌ له‌كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو، له‌هێرشێكی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.

كه‌ناڵی (سابرین نیوز )له‌ تێلیگرام وێنه‌ی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری عێراقی بڵاوكردۆته‌وه‌و تۆمه‌تباری كردووه‌ به‌وه‌ی چاودێری سوله‌یمانی كردووه‌ تا گه‌یشتۆته‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌و زانیاری به‌ئه‌مریكییه‌كان داوه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری كردووه‌ به‌وه‌ی دوای كوژرانی، جانتاكه‌ی سوله‌یمانی دزیوه‌.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كری كردووه‌، ئه‌ركی ئه‌وه‌ بووه‌ چاودێری راوێژكاره‌ لوبنانی و ئێرانییه‌كان بكات كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌ركاروانه‌ بۆردومانكراوه‌كه‌ و جانتاكه‌ی قاسم سوله‌یمانی دزیوه‌و تائێستاش نازاندرێت ئه‌و جانتایه‌ له‌كوێیه‌.

777

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356