روونکردنەوەیەک لەسەر باری تەندروستی هونه‌رمه‌ند (سابیر کوردستانی ) بڵاوکرایەوە

 باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدایە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، زیاتر لەهەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی تووشی كۆرۆنا بووە و هەموو پێداویستییەكی چارەسەری بۆ دابینكراوە.

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، زیاتر لە هەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی چارەسەری بۆ دابینكراوە، تەنانەت بەهەوڵی كارگێڕی نەخۆشخانە و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوە و هەموو پێداویستیەكی چارەسەری و ژووری تایبەتی بۆ دابینكراوە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدایە.