پێشمهرگهیهك له لایهن ژنبراكهیهوه به دهستڕێژی گولـله كوژرا
3/8/2020 - 10:40
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: شەوی ڕابردوو لەناحیهی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .
بەوتەی برایەکی ناوبراو، براکەی پیشەی پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کە دانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە،
ڕاشیگهیاند: لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.