پابەندبوونی هاوولاتیان لە خۆپارێزی هۆكارە بۆ دابەزینی رێژەی تووشبوان

بڕیارەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوەخۆ لە جێی خۆی بوون

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی  لە میانەی بەشدار بوونی لە كۆباسی كوردستان تیڤی رایگەیاند كە بەهۆی هەڵكشانی پەتای كۆرۆنا .بڕیارەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوەخۆ لە جێی خۆی بوون

دكتۆر بژار وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی سوپاسی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆی كرد و رایگەیاند كە بارودۆخەكە سەختە بۆیە بریاری هەردوو وەزارەت بەرزدەنرخێنیین

ئاشكراشیكرد كە ئێستا لە هەر مالیك تووشبویك هەیە یان هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن .

بۆ ئەوەی مەترسیەكان كەم بكەینەوە پێویستە پابەندبین بە بریارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ ، جگە لە پابەندبوونی تاكەكان  بە خۆ پارێزی لە رێنمایییە تەندروستی یەكان و پابەندبوون پێیانەوە

دكتۆر بژار روونیكردەوە كە ئەو ڤایرۆسە  ڤایرۆسیكی مەترسیدارە تەمەن و گەورەو بچووك ناناسێت .

هەروەها ناتوانین ئەو پیداویستییانەی پیویستن دەستەبەری بكەین لە شەوورۆژێكدا بەتایبەتی دابین كردنی پزیشك و تەواوی پێداویستییەكان لە شوێن و ئۆكسجین و تەواوی چارەسەرەكان   

جەختی لەوەش كردەوە باشترین چارەسەربۆ ئەو پەتایە  

پابەندبوونی هاوولاتیانە لە خۆپارێزی كە  هۆكارە بۆ دابەزینی ئەو ریژەیەی كە ئەمڕۆ و رۆژانی پێشووتر راگەیەندرا