خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر: لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینیوه‌

رێگا ناده‌ین جارێكی تر داگیر بكرێینه‌وه‌

موشیر خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانی لیبیا گوتی: لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینیوه‌ و به‌ڵێندا كه‌وانه‌یه‌كی باش به‌ داگیركه‌رو به‌كرێگیراون بدات.

حه‌فته‌ر له‌ ووتارێكیدا له‌به‌رده‌م سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌كانی كه‌تیبه‌ی تارق بن زیاد گوتی: ئه‌و توركانه‌ كه‌ زیاتر له‌300 ساڵ مانه‌وه‌، لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینی.

هه‌روه‌ها گوتی:ئێمه‌ چاودێرییان ده‌كه‌ین و غافڵ نابین ، ده‌زانین كه‌ ده‌ركردنیان ده‌بێ ببێته‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی،چونكه‌ ئێمه‌ به‌داگیركاری رازی نابین،جارێك ناسیومانه‌ و نامه‌وێ جارێكی دیكه‌ داگیر بكرێینه‌وه‌

گوتیشی: وانه‌یه‌ك به‌داگیركاران ده‌ده‌ین و گرووپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانیش نیشتمانیان نییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار