مەیادە نەجار : دوای جەژن شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

ئەمجارە دانوستانەكان بێ دەستكەوت و بێ ئەنجام نابێت

مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند بڕیارە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات .

مەیادە نەجار گوتیشی لێك نزیك بوونەوەیەك لە نێوان هەریم و بەغدا هەیە و ئەمجارە دانوستانەكان بێ دەستكەوت و بێ ئەنجام نابێت . هەرێمی كوردستان داوای شایستەی دارایی و مافە داواكارییە رەواكانی هاووڵاتیانی هەرێم دەكات ، بۆیە بڕوام وایە ئەو سەردانە ئەنجامێكی باشی لێبكەووێتەوە .