له‌ عێراق 2611 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

32 هەزار و 397 تووشبوو لە نەخۆشخانەکانن


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا، دوو هەزارو 447 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 63 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە: 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 447 کەسی دیکە تووشبوون، هەروەها دوو هەزار و 611 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

تووشبووان: 129151

چاکبوونەوە: 91886

گیانلەدەستدان:4864

لە ئێستاشدا 32 هەزار و 397 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 498 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودرێ ورددان.