توركیا تاوه‌كو یه‌كی مانگی داھاتوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ھه‌ڵپه‌سارد

گه‌شتی سبه‌ی به‌غدا - ئیستانبوڵ به‌ھۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی توركی له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه‌ تاوه‌كو یه‌كی مانگی داھاتوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ھاووڵاتییانی توركیا هه‌یه‌ له‌ عێراق، ئه‌وا له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسییه‌وه‌ ده‌بێت له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات.

ھه‌روه‌ھا ھێڵی ئاسمانیی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌، گه‌شتی سبه‌ی به‌غدا - ئیستانبوڵ به‌ھۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.