حه‌لبوسی داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌دیاریكراوه‌

كازمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌6ی حوزه‌یرانی 2021 ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ داوای كرد هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  6ی حوزه‌یرانی2021 بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ دیاری كردووه‌.

حه‌لبوسی له‌ تویتێكدا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌تواندرێت رێوشوێنه‌كان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 64 له‌ ده‌ستوور بگیرێته‌به‌ر.

هه‌روه‌ها گوتی: ده‌تواندرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای سێ به‌شی ئه‌ندامانی، یان داوكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

گوتیشی: له‌وكاته‌دا سه‌رۆك كۆماری له‌ كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، داوا ده‌كات ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ 60 كه‌متر نه‌بێت.

شیانی باسه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ وتارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی: له‌6ی حوزه‌یرانی 2021 ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

66

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار