مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی كازمی بۆ نێو گرتووخانه‌یه‌كی به‌غدا ئاشكرابوو

شه‌وی رابردوو

له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاودا، شه‌وی رابردوو كازمی گرتووخانه‌یه‌كی له‌نێو شاری به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌وی رابردوو گرتووخانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ  نێو گرتووخانه‌كه‌، له‌ناكاو بووه‌و مه‌به‌ست لێی بۆ زانینی بارودۆخی به‌ندییه‌كان بووه‌ ، هه‌روه‌ها كازمی ویستویه‌تی بۆ خۆی دڵنیا بێته‌وه‌ كه‌هیچ خۆپیشانده‌رێك له‌نێو گرتووخانه‌كاندا نییه‌.

1166

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار