له‌ چوار كه‌س یه‌كێك له‌ ئه‌لمانیا په‌نابه‌ره  

زیاتر له‌ 21 ملیۆن په‌نابه‌ر روويان له‌ ئه‌لمانیا كردووه

به‌پێى دواین راپۆرتى نوسینگه‌ى ئامارى په‌ناباران له‌ ئه‌لمانیا، زیاتر له‌ 21 ملیۆن په‌نابه‌ر رووى له‌ ئه‌لمانیا كردووه‌و به‌م پێیه‌ش له‌ هه‌ر چوار كه‌سێ یه‌كێك له‌ ئه‌لمانیا په‌نابه‌ره‌ . 

نویسنگه‌ى په‌نابه‌ران كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ شارى فیسبادنى خۆرئاواى ئه‌لمانیایه‌، رایگه‌یاند" ژماره‌ى په‌نابه‌ران له‌ ئه‌لمانیا گه‌یشتووته‌ 21 ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س ، كه‌ رێژه‌ى 26%ى دانیشتوانى ئه‌لمانیا پێك دێنێت. هه‌روه‌ها ده‌شلێت" رێژه‌ى په‌نابه‌ران له‌و ساله‌ى رابردوو زیادى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ سالى 2011ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌و گه‌شه‌یه‌ تۆمار بكرێت.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هه‌روه‌ها نویسنگه‌كه‌ رایده‌گه‌ینێت" 65%ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ رێگه‌ى ولاتانى ئه‌وروپاوه‌ به‌ره‌و ئه‌لمانیا هاتوون ، كه‌ له‌و رێژه‌ زۆره‌ى په‌نابه‌ران، 11 ملیۆنیان كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ى %52 بوونه‌ته‌ خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌لمانی. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى كه‌ مۆله‌تى نیشته‌جێبوون (اقامه‌)یان هه‌یه‌ 10 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن، كه‌ رێژه‌ى 85%یان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌ ئه‌لمانیا له‌ دایك بوون و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌لمانیایان هه‌یه‌ ده‌گاته‌ 50%ى رێژه‌ى په‌نابةران.

تيَزانين زیادبوونى رێژه‌ى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌ تایبه‌تى له‌ وولاتانى ئه‌ورووپا، یەكێكە لە گرفتەكانی ئەم سەدەمەی زۆرێك لە كۆمەڵگەكان و كۆمسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ لە ساڵی 2018دا ژمارەی كۆچبەران لە جیهاندا گەیشتووەتە 70 ملیۆن كەس، ئەم ژمارەیەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوودا پێوانه‌یه‌كى به‌رزى تۆمار كردووە.

به‌پێى راپۆرتى كۆمسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2017 ژمارەی پەنابەران 65 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س بووه‌و له‌ سالانى پێشتریشدا كه‌متر بووه‌، به‌لام له‌ سالى 2018 و 2019دا رێژه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌لكشاندایه‌ و ته‌نها لە وڵاتی فەنزوێلا نزیكەی نیو ملیۆن كه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ى وولات كۆچیان كردووە، كه‌ زۆربه‌یان روویان له‌ وولاتانى ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت ئه‌لمانیا كردووه‌.

 

بەپێى ئامارى رێكخراوى په‌نابه‌رانى جیهان، له‌ ماوه‌ى ساڵى 2018 دا وڵاتانى ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا 333,400 مافى په‌نابه‌رییان به‌خشیوه‌ به‌هۆى جه‌نگه‌كانى سووریا و عێراق و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانى تر له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست.

ژماره‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن رێژه‌ى په‌نابه‌ران له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوودا رێژه‌كه‌ى كه‌متر بووه‌و هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 533,000 كه‌س له‌لایه‌ن ولاتانى ئه‌وروپاوه‌ له‌ ساڵى 2017 مافى په‌نابه‌رێتیان پێدراوه‌.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌پێى ژماره‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كان زۆرتریان پشكیان له‌و ژماره‌یه‌ى ساڵى 2018 پێ بڕاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك 96100 هاولاتى سوورى چونه‌ته‌ ئه‌وروپا، پاش ئه‌و ولاته‌ ئه‌فغانستان دێت به‌وه‌ى 43500 داواكارى هه‌بوه‌و دواى ئه‌وانیش عێراقیه‌كان دێن به‌ ژماره‌ى 24600 په‌نابه‌ر.

ئێرانیه‌كانیش به‌ پله‌ى هه‌شته‌م دێن له‌نێو په‌نابه‌ره‌كاندا بۆ ساڵى 2018، به‌ زیاتر له‌ 10 داواكارى په‌نابه‌رى، له‌ ماوه‌ى ئه‌م ساڵانه‌ى دواییدا، ژماره‌یه‌كى زۆر ئێرانى له‌ فرۆكه‌خانه‌كانى جیهاندا ده‌ستگیركراون به‌ پاسپۆرتى ساخته‌وه‌ له‌ وڵاتانى تردا، به‌ شێوه‌یه‌ك ئێران شه‌پۆلێكى كۆچكردنى زۆر به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌هۆى هه‌ره‌س هێنانى دوخى ئابوورى و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان.

راپۆرتى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچبه‌ران ده‌لێت" به‌ هۆى نائارامى و ناسه‌قامگیرى ئاسایش، عێراق پله‌ى سێهه‌مى هه‌یه‌ له‌جیهاندا له‌ ژماره‌ى كۆچبه‌ر و ئاواره‌ى ناوخۆیی، هه‌روه‌ها به‌پێ ى ئاماره‌كانى رێكخراوى كۆچی نێوده‌وڵه‌تى  زیاتر له‌ سێ ملیۆن هاووڵاتى عێراقى به‌ هۆى جه‌نگى داعش‌ و ناسه‌قامگیرى ئه‌منییه‌وه‌ كۆچیان كردوه‌ ، كه‌ له‌ (25%)ى ئه‌و رێژه‌یه‌ كه ‌ده‌كاته‌ ( 700) هه‌زار كه‌س، كه‌ بریتین له‌ هاووڵاتیانى مه‌سیحی و له‌ (20%)ى ئه‌و رێژه‌یه‌ش‌ كه‌ ده‌كاته‌ (671) هه‌زار كه‌س ته‌نها له‌ساڵى (2015) كۆچیان كردوه‌، به‌شیوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كۆچبه‌رانى عێراقی به‌زۆرى كۆچده‌كه‌ن بۆ ووڵاتانى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت ووڵاتى ئه‌لمانیا له‌ (80%) و ووڵاتى سوید (13%)  و ووڵاتانى تر به‌ریژه‌ى (7%) .