كارمه‌ندێكی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن كۆچی دوایی كرد

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان : سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی "محەمەد ئیسماعیل كاكەخان"  كارمه‌ندی به‌شی ئه‌رشیفی كوردستان تیڤی، ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

"به‌ ‎داخ و پەژارەوە ‎هەواڵی كۆچی دوایی هاوكاری ئازیز و ڕوح سوكمان كاك محەمەد ئیسماعیل كاكەخان ‎ڕادەگەیەنین كە بە نەخۆشیی درێژخایەن كۆچی دوایی كرد، سەرەخۆشی لە خۆمان ‎ و خانەوادە بەڕێزەكەی دەكەین لەخودای گەورە داواكارین كە بەبەهەشتی شاد بكات".

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

29ی7ی 2020

2