ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌یك هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كاتژمێر 10:30ی رۆژی چوارشه‌م 29 ته‌موزی 2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌شداربوونی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن:

• دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا

• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان