به‌ ڤیدیۆ .. كچێك بۆ پاره‌ و ناوبانگی خۆی كرد به‌ سه‌گ

دكتۆری پسپۆری چاو بوو

جینا فیلیپس، كچێكی ئه‌مركییه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ پێشتر دكتۆری پسپۆری چاو بوو له‌ پێناو ، پاره‌ و ده‌ركردنی ، ناوبانگی  وازی له‌ پیشه‌كه‌ی هێنا ،خۆی كردووه‌ به‌ سه‌گ.

جینا فیلیپس ، بریاریدا له‌بری كاری دكتۆری  كارێكی نوێ بكات ، وه‌ك ژیانی سه‌گ بژیت ، تا ئێستا  چه‌ندین  گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ سه‌ر كاره‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌. .

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان ، جینا فیلیپس ، وه‌كو سه‌گ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ،له‌ تیك تۆك نزیكه‌ی  120 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه‌ ، زۆركه‌سیش ئاماده‌یه‌ پاره‌ ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی ببینن .  

شایانی باسه‌ ، جینا فیلیپس تائێستا پاره‌یه‌كی زۆری كۆكردۆته‌وه‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا ناو بانگێكی زۆری بۆخی په‌یدا كردوه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران

ژێده‌ر/  ئیمارات نیوز