دادگای سوید بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ گه‌نجێكی هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد

دادگای سوید بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ گه‌نجێكی هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد

دادگای باڵای سوید بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ كوڕه‌ گه‌نجێكی هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ده‌زگیرانه‌كی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌ركرد.

(ت، ا،) ته‌مه‌ن 23 ساڵان، ناوی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ له‌ ووڵاتی سوید ده‌ژیت و به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك ده‌زگیرانه‌كه‌ی خۆی، به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشت و جه‌سته‌كه‌شی پارچه‌ پارچه‌كرد.

پاش ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ری دادگای سوید بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پيَندرا.

شایه‌نی باسه‌ تاوانه‌كەى‌ (ت) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Monster) به‌ تاوانێكی وه‌حشی گه‌رانه‌‌ ناوزه‌ند كرا.