جیهان.. چاكبوونه‌وه‌ لە په‌تای كۆرۆنا 10 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا

 له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ١٠ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٤٨٢ تووشبووی په‌تای كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.


ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ١٠ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٤٨٢ تووشبووی په‌تاكه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌م كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا‌ تۆماركراوه‌:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (دوو ملیۆن و ٨٤ هه‌زار و ٥٤٥)، به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و ٦١٧ هه‌زار و ٤٨٠)، هیندستان (٩١٨ هه‌زار و ٧٣٥)، رووسیا (٦٠٠ هه‌زار و ٢٥٠)، چیلی (٣١٨ هه‌زار و ٩٥)، پێرو (٢٦٣ هه‌زار و ١٣٠)، كۆماری باشووری ئه‌فریقا (٢٦٥ هه‌زار و ٧٧)، ئێران (٢٥٣ هه‌زار و ٢١٣)، مه‌كسیك (٢٤٧ هه‌زار و ١٧٨)، پاكستان (٢٣٧ هه‌زار و ٤٣٤) و توركیا (٢٠٩ هه‌زار و ٤٨٧)''.

په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه‌ و بووه‌‌ په‌تایه‌كی جیهانیی.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، ١٦ ملیۆن و ٤٢١ هه‌زار و ٩٥٢ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٦٥٢ هه‌زار و ٣٠٨ كه‌س.