هونه‌رمه‌ند و شاعیری عێراقی (سه‌باح هیلالـی) كۆچی دوایكرد
27/7/2020 - 13:57
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی رایگه‌یاند" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 27-7-2020 شاعیر و هونه‌رمه‌ند (سه‌باح هیلالـی) له ته‌مه‌نی 51 ساڵی دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد"
هه‌روه‌ها سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق رایگه‌یاند" شاعیر و هونه‌رمه‌ند (سه‌باح هیلالـی) دوای ململانێ له گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد ، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئارسته‌ی خێزان و هه‌ودارنی ده‌كه‌ین"
هونه‌رمه‌ند و شاعیر(سه‌باح هیلالـی) له ساڵی (1969) له‌شاری به‌غدا له‌دایك بووه، به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری میللی و شانۆگه‌ری و به‌رنامه‌ی كۆمیدی ته‌له‌فزیۆنی كردوه، هه‌ودارێكی زۆری له‌عێراق و وڵاتانی عربی هه‌بوو، زیاتر وه‌كو شاعیری لیركی ناسرابوو.
وه‌رگێران دارشتنه‌وه‌ی : كامران