وه‌زاره‌تى ناوخۆ وردەكاری مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند

مه‌رجه‌كان راگه‌یاندرا


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەدەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە 


بەپێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌  مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند


له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، یەكەم مەرج پەیوەستە بە بوونی ئێرباگ و سیستمی ABSی لە ئۆتۆمبێل، بەجۆرێك ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 نەفەر كەمتر، دەبێت بەلایەنی كەمەوە دو ئێرباگی هەبێت و لە 14 نەفەر بەرەو سەرەوەش مەرج نیە ئێرباگی هەبێت .

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابوری دەبێت

 هەروەها هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی قەڵغان  تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدایه‌  ، ده‌شڵێتا لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەهەمان رسوماتی ئۆتۆمبێلی 4 پستۆن تۆماردەكرێت.

ورده‌كاری و ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان:
 

1111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز