ڤیدیۆ... مانچستەر سیتی سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نۆریچ سیتی تۆمارکرد

نۆریچ سیتى دابه‌زی بۆ خولی پله‌یه‌ك

له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ  یانه‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ى به‌سه‌ر نۆریچ سیتی تۆماركرد

سیتى به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نۆریچ به‌كۆتا هێنا و گۆڵەکانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  دی برۆین 2 گۆڵ  ،  گابرێل جیسۆس ، سترلینگ ، ریاز مەحرەز تۆماركران

به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌ر سیتى به‌ 81 خاڵ به‌پله‌ى دووه‌م یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولی نایابی ئینگلیزی به‌كۆتا هێنا و  نۆریچ سیتیش بە 21 خاڵ لە پلەی بیستەمدایە و دابه‌زی بۆ خولی پله‌یه‌كى ئینگلیزی