ڕۆما سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر فیۆرینتینا تۆماركرد

له‌خولی ئیتاڵیادا


 له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 36 ى خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ى رۆما و فیۆرنتینا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌

رۆما له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌بوو به‌سه‌ر فیۆرنتینا


دوو گۆله‌كه‌ى رۆما له‌لایه‌ن یاریزان جۆردان له‌خوله‌كه‌كانى 45 ، 87 له‌رێگای لێدانى سزاوه‌ تۆمار كران ، تاكه‌ گۆلی فیۆرنتیناش له‌خوله‌كى 54 یاریزان  میلینکۆڤیچ تۆماری کرد.

بەم ئەنجامەش رۆما به‌ 64 خاڵ له‌پله‌ى پێنجه‌می ریزبه‌ندی ده‌بیندرێت و فیۆرینتیناش بە 43 خاڵ لە پلەی دوانزەدایە.