له‌سه‌ری كانیێ ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیڵ بوونه‌ته‌ قوربانی

ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ری كانیێ له‌ كوردستانی سووریا ته‌قییه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیڵ بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئه‌مڕۆ یه‌كششه‌مه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ری كانیێ له‌ باكووری رۆژئاوای شاری حه‌سه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورژان و برینداربوون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كان، ماتۆڕسكیله‌كه‌ له‌ بازاڕی سه‌وزه‌ فرۆشان راگیرابوو،به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامیشدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیڵ كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی ماددی به‌كه‌ل و په‌لی هاووڵاتیانی شوێنه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار