نوسەری دیاری کورد "عەبدولستار شارباژێر"ی کۆچی دوایکرد
26/7/2020 - 17:50
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020 عەبدولستار شارباژێری، نووسەر وهونهرمهند و وەرگێڕی کورد، کۆچی دوایکرد.
یەکێتی نوسەرانى کورد لقى سلێمانى لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایانگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نووسەرو وەرگێڕ و ئەندامی لقەکەمان، مامۆستا( عبدالستار شارباژێڕی) بە نەخۆشی کۆچی دوایکردووە".
عەبدولستار تۆفیق ناسراو بە عەبدولستار شارباژێڕی یەکێکە لە نوسەر و وەرگێڕە دیارەکانی کورد ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بوو، خاوهنی چهندین كتێبه.