ڤیدیۆ... چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ولڤەرهامبتۆن تۆماركرد و گه‌یشته‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

له‌گه‌ڕی 38 دا

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕی 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ چێلسی له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی له‌میوانداری كردنى ولڤه‌رهامبتۆن براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر


دوو گۆله‌كه‌ى چێلسی لە خولەکەکانی 1 و 4ی زیادکراوی تایمی یەکەمدا  له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ماونت و جیرۆد تۆماركران


به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ى چێلسی هاوشانى یانه‌كانى لیڤه‌رپول ، مانچسته‌ر سیتى ، مانچسته‌ر یونایتد  سه‌ركه‌وت بۆ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ وه‌رزى داهاتوو 

هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى لیستەر سیتی  ،  تۆتنهام سه‌ركه‌وتن بۆ خولی ئه‌وروپا ، یانه‌كانى   نۆریش سیتی  ،  بۆرنمۆس ،  واتفۆردیش دابەزین بۆ خولی پلە یەکی ئینگلتەرا.