ڤیدیۆ... مانچستەر یونایتد سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار كرد و گه‌یشته‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

له‌گه‌ری 38ى خوله‌كه‌ براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی  سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار كرد به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر

دوو گۆله‌كه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان برۆنۆ فێرناندێز  به‌لێدانى سزا و لینگارد تۆماریان كرد له‌خوله‌كه‌كانى 71 ، 98 

بەم ئەنجامەش یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد به‌ 66 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ و سه‌ركه‌وت بۆ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی داهاتوو ، لیسته‌ر سیتیش به‌ 62 خاڵ له‌پله‌ى پێنجه‌مدایه‌