زریانی هانا دانیشتووانی ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا ناچار ده‌كات ماڵه‌كانیان جێبهێڵن

خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 121 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا

له‌هه‌ندێك هه‌رێمی باشوور له‌ ویلایه‌تی تكساس هۆشداری دراوه‌ته‌ هاووڵاتیان كه‌ ماڵه‌كانیان جێبهێڵن،چونكه‌ زریانێك به‌رێوه‌یه‌و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 121 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا داوایان له‌ دانیشتووانی هه‌ندێك هه‌رێمی باشوور له‌ ویلایه‌تی تكساس كردووه‌ ماڵه‌كانیان جێبهێڵن ،به‌ر له‌وه‌ی زریانی هانا كه‌ پیشبینی ده‌كرێت، بارانیش له‌ رۆژی شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێ.

22

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌مریكا پیشبینی كردووه‌ كه‌ زریانه‌كه‌ ببێته‌ هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌ كێڵگه‌ ده‌ریاییه‌كان،چونكه‌ پێشبینی كراوه‌ خێرایی زریانه‌كه‌ له‌ كاتژمێرێكدا بگاته‌ 121 كیلۆمه‌تر.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ رۆیته‌رز