ئه‌مریكا ئاماده‌كاری سه‌ربازی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چین ده‌كات

كه‌س ناتوانێ ئه‌مه‌ بوه‌ستێنێ

دوایین گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی  كه‌ مارك ئه‌سپه‌ر،وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بڵێت: هێزه‌كانمان بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چین ئاماده‌ ده‌كه‌ین.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌سه‌ر زاری ئه‌سپه‌ر گواستوتییه‌وه‌و ده‌ڵێت: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چین، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی ئاسیا ئاماده‌ ده‌كات و بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.

66

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، مانه‌وه‌مان له‌ده‌ریای چینی باشوور به‌رده‌وام ده‌بێت و ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌ و كه‌س ناتوانێ ئه‌مه‌ بوه‌ستێنێ.

هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن داوای له‌ په‌كین كردبوو، كونسولخانه‌كه‌یان له‌ شاری هیوستن دابخات،له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بیر له‌وه‌كه‌نه‌وه‌ كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری ووهان دابخه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442