یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت 44 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌

دوێنێ گه‌یشته‌ 44 دۆلار و 89 سه‌نت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌‌‌ ٤٤ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌، ٤٤ دۆلار و ٨٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٤ دۆلار و ٣٢ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٤ی ئه‌مڕۆ،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ٠،٤ دابه‌زی و به‌ ٤٤ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ ‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی یورۆ، یه‌ن، پاوه‌ن، دۆلاری كه‌نه‌دی، كرۆنی سویدی فره‌نكی سویسری و شه‌ش دراوی دیكه‌ كه‌ له‌ ئیندێكسی دۆلاری نێوده‌وڵه‌تیی به‌هاكه‌یان به‌رامبه‌ر ٩٥،٠٥ دۆلار بوو كه‌ ئه‌وه‌یش له‌ نۆی ئاداره‌وه‌ تا ئێستا نزمترین ئاسته‌ دابه‌زی بێت، داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت زیاد كردووه‌ و نرخه‌كه‌شی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، .دوێنێ نرخی خاوی برێنت سه‌دا ٢،٤ به‌رزبوویه‌وه‌، خاوی جۆری تێكساس-یش سه‌دا ٢،٨.

به‌پێی زانیارییه‌‌كانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراو له‌ ئه‌مریكا نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردوو، ‌له‌ كاتێكدا ئه‌و زیادبوونه‌ نیگه‌رانی زیادبوونی خستنه‌بازاڕی دروستكردووه‌، هاوكات له‌مڕۆدا دووباره‌ بووه‌‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

ژێده‌ر / AA