یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌‌‌ 43 دۆلار و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت ‌

به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٤٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌، ٤٣ دۆلار و ٤٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٠ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٦ی ئه‌مڕۆ،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٤٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له ‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٤٠ دۆلار و شه‌ش سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاكێجی رزگاركردن به‌ بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ كه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌ ئابوورییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) و ره‌شنووسی ''چوارچێوه‌ی دارایی فره‌ ساڵی'' به‌ بڕی یه‌ك تریلیۆن و ٧٤ ملیار یورۆ بۆ بوودجه‌ی ٢٠٢١-٢٠٢٧ی یه‌كێتییه‌كه‌.

له‌ كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران هیوایان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵچنیوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئابووری ئه‌ورووپا ببوژێته‌وه‌ و به‌كاربردنی نه‌وت له‌ كیشوه‌ره‌كه‌ زیاد بێت، هاوكات رێككه‌وتنه‌كه‌ بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

ژێده‌ر / aa