ڤیدیۆ ... ریاڵ مەدرید و لیگانێس یەکسان بوون

له‌لالیگادا


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ی خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا و دوا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و لیگانێس رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


ریال مه‌دریدی پاله‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی بووه‌ میوانى لیگانێس و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات 


دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له‌لایه‌ن یاریزانان سێرجیۆ رامۆس و ئاسینسیۆ تۆماركران ،  دوو گۆڵەکەى لیگانێسیش سالڤا تێیرا و رۆجێ تۆماریانکرد.

ریاڵ مەدرید  له‌گه‌ڕی پێشتر  نازناوی ئەم وەرزەى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانی مسۆگەرکردبوو

لیگانێسیش به‌هۆی یه‌كسان بوونى له‌م یارییه‌دا  بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی.