ڤیدیۆ... بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئالاڤێس تۆمار كرد

له‌لالیگادا


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ی خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا و كۆتا گه‌ڕ له‌یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولدا بارسێلۆنا  له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی بووه‌ میوانى ئالاڤێس 

له‌یارییه‌كه‌دا بارسێلۆنا توانى براوه‌ بێت به‌سه‌ر ئالاڤێس به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر 

گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  میسی دوو گۆڵ ،  ئانسۆ فاتی ، لویس سواریز ، نیلسۆن سمیدۆ تۆماركران


بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا به‌ 82 خاڵ بە پلەی دووەمی ریزبەندی کۆتایی بەم وەرزەی لالیگا هێنا و ئالاڤێسیش خاوه‌ن 39 خاڵه‌ له‌پله‌ى شازده‌یه‌مدایه‌