هونه‌رمه‌ند " سه‌ڵاح په‌رچه‌م" به‌هۆى نه‌خۆشی كۆرۆنا‌ گیانى له‌ده‌ست دا

چەندین دەقی شانۆیی و سینەمایی نووسیووه‌

هونه‌رمه‌ند " سه‌ڵاح په‌رچه‌م" له‌ ته‌مه‌نی 49 ساڵی به‌هۆى نه‌خۆشی كۆرۆنا‌ گیانى له‌ده‌ست دا.

سكرتێری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند "عزیز پیرداود" به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆهونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری بواری شانۆ و دراما  " سه‌ڵاح په‌رچه‌م" به‌هۆى نه‌خۆشی كۆرۆنا‌ گیانى له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها ووتی: به‌ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر هاوخه‌می خۆمان به‌ هونه‌رمه‌ندان و خێزانی هونه‌رمه‌ند " سه‌ڵاح په‌رچه‌م" راده‌گه‌ێنیین.

شایانی باسه‌ سه‌ڵاح په‌رچه‌م ، به‌شداریی چه‌ندین دراما و شانۆگه‌رى كردووه‌، چەندین دەقی شانۆیی و سینەمایی نووسیووه‌ دواكاریشی ئه‌كته‌رێكی به‌رده‌وامی  به‌رنامه‌ى كۆمیدیی (مقۆ مقۆ)،بوو، كه‌ له‌ تیڤی نمایش ده‌كرا. 

ئا: كامران