قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150مه‌تریی هه‌ولێر به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت

به‌گوژمه‌ی 140 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه‌، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ش ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ قۆناغی یه‌كه‌می دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، به‌گوژمه‌ی 140 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر-به‌حركه‌ تا ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی كۆیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

112233