هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "مه‌هدی حوسێنی"  كۆچی دوایی كرد

به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ  بووه‌

 دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 12-7-2020، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "مه‌هدی حوسێنی"  كۆچی دوایی كرد.

نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی عێراق  جه‌بار جودی رایگه‌یاند  هۆكاری كۆچی دوایی مه‌هدی حوسێنی ، به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ  بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا كۆچی دوایی كردووه‌.

مه‌هدی حوسێنی له‌ ساڵی 1956 له‌ به‌غدا له‌دایك ببوو، ئه‌كته‌رری شانۆی و ته‌له‌فزیۆنی بوو له‌ هه‌مان كاتدا دیزانیه‌ری  رووناكی شانۆیی بووه‌.

 له‌ ساڵی 1981 به‌كالۆریۆسی له‌ بواری نواندن، به‌ده‌ست هێنابوو و به‌شداریی ده‌یان زنجیره‌ ته‌له‌ڤزیۆنیی وڵاته‌كه‌یدا كردووه‌.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند( زوهره‌ روبه‌یعی) ئه‌كته‌ری شانۆ و دراما تووشی كۆرۆنا بوو.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
36,556
گیان له‌ده‌ستدان
1,340
چاکبوونەوە
23,100
تووشبووان
290,309
گیان له‌ده‌ستدان
8,014
چاکبوونەوە
224,705
تووشبوون
29,206,669
گیان له‌ده‌ستدان
928,830
چاکبوونەوە
21,041,840