به‌ڤیدیۆ.. 14 گۆرانیبێژی ڤیدیۆ كلیپێك له‌سه‌ر خۆپارێزی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید كاری میوزیك و ئاوازدانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌

14 گۆرانیبێژی ڤیدیۆ كلیپی (خۆپارێزی) له‌ په‌تای كۆرۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 تێكستی ڤیدیۆ كلیپی (خۆپارێزی)  له‌لایه‌ن مازیار و ئه‌رده‌وان برادۆستی نووسراوه‌، ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید كاری میوزیك و ئاوازدانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، بڕیار فه‌تاح له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، 14 گۆرانیبێژی كورد گۆرانییه‌كه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.

گۆرانیبێژه‌كان پێكهاتوون له‌: په‌یوه‌ند جاف، چۆپی فه‌تاح، عه‌مار كۆفی، ئه‌یاد حوسێن، دیلانار یه‌ڵدز، سامان عومه‌ر، عادل هه‌ورامی، ڕێبه‌ر دلشاد، گۆران نووری، حه‌مید عوسمان، هۆنیا كه‌مال، ئاڤان عوسمان، ئیسلام زاخۆیی و ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید.