په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌: ‌کونسوڵى میسڕ رۆلى بەرچاوى هەبوو لە پێشخستنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هه‌رێم و میسڕ

په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و حكومه‌تى میسڕ ده‌كات


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى گشتى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى  هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت بەداخەوە  ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى گشتى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ ، بەناوى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پرسەو سەرەخۆشى لە خانەوادەى باڵیۆز ئەحمەد جیهاد و ستافى کونسوڵگەرى گشتى و باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى دەکەین و لە خواى گەورە داواکارین جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، جێگەى باسى خوالێخۆشبوو لە رۆژى دەستبەکاربوونیەوە لە ساڵى ٢٠١٨ رۆلى بەرچاوى هەبوو لە پێشخستنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەردوولا. لە سەرەتاى ئەم مانگە بەمەبەستى چارەسەرى نەخۆشیى هەرێمى کوردستانى جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەى. بەداخەوە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆچى دوایی کرد.


ئێواره‌ی رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ باره‌ی كۆچكردووه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له‌ پێناو وڵات و به‌ درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌ دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.