تیك تۆك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت...؟

ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ ملیارێك كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی پێشبینی ده‌كات تره‌مپ رێوشوێنی توند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك بگرێته‌به‌ر.

پیته‌ر ناڤارۆ، راوێژكاری بازرگانی كۆشكی سپی له‌لێدوانێكیدا به‌ تۆڕی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌، پێشبینی ده‌كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو چین، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ،رێوشوێنی توند له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك و وی چات بگرێته‌ به‌ر،چونكه‌ ئه‌م دوو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ سیخووڕی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیان ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ تیك تۆك له‌نێو گه‌نجان ره‌واجێكی زۆری په‌یدا كردووه‌و خاوه‌ندارییه‌تییه‌كه‌ی بۆ گڕووپی بایت دانس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ ملیارێك كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وی چات پڕۆگرامێكی نامه‌ گۆڕینه‌وه‌یه‌و له‌چین له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و زیاتر له‌ ملیارێك كه‌سيش به‌كاریده‌هێنێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار