5 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپه‌یمانان به‌شداری تیادا كردووە‌

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای عێراقدا لە سنووری پارێزگای بەغدای پایتەخت،5 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووە كە  ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای به‌غدا ئەنجامدراوە و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش به‌شداری تیادا كردووە‌.

هەروەها له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کەدا كه‌ له‌ گوندی مەعامرە زێدان ئەنجامدراوە‌، 5 چەكداری تیرۆریستیی گه‌مارۆدراون، دواتریش كوژران .

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی