دەرچووانی زانكۆ خۆپیشاندان بۆ دامەزراندن دەكەن

دەرچووان ساڵانێكە پەراوێزخراون

دەیەها دەرچووانی ساڵانی رابردوو لە پارێزگای كەربەلا لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەراستی پاریزگاكە گردبوونەوە بەهۆی دانەمەزراندنیان .

وەك ناڕەزاییەك ئەو ژمارە دەرچووانەی ساڵانی پێشووی كۆلێژەكانی پەروەردەو ئاداب و زانست لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری كەرەبەلا گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا ، داوای دامەزراندنیان دەكرد

خۆپیشاندەران دروشمی دامەزراندنیان هەڵگرتبوو و دەیانگوتەوە ، داوایان دەكرد هەڵی دامەزراندن بۆ دەرچووان برەخسێندرێت بە پێی پسپۆریەكانیان كە ساڵانێكە پەراوێزخراون .

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی