به‌ ڤیدیۆ..ئافره‌تێك له‌  په‌خشی راسته‌وخۆ  پێی مێرده‌كه‌ی ماچ ده‌كات

رای جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ نێوان رتدكردنه‌وه‌ و ده‌ست خۆشی لێكردن

ئافره‌تێكی جه‌زائیری ، بینه‌رانی یه‌كێك له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تووشی شۆك كرد كاتێ له‌ په‌خشی راسته‌و خۆ ، پێی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماچ كرد.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی (الشرق)ی جه‌زائیری په‌خشكرا لێكه‌وته‌ی زۆری له‌ نێو بینه‌ران لێكه‌وته‌وه‌ رووداوه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو ،له‌و كاته‌ی ئافره‌ته‌كه‌ له‌ ته‌ك مێرده‌كیه‌ دانیشتبوو ،له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك  باسی له‌ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌كرد، ده‌ربرینی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ،وای له‌ مێرده‌كه‌ی بگریت، له‌ و كاته‌ ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت و پێی مێرده‌كه‌ی ماچ ده‌كات ، ئه‌گه‌ر چی مێرده‌كه‌ی زۆر هه‌وڵیدا دووری بخاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ نه‌كات ، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه‌ موكوڕبوو له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌ی.

له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان چه‌ندین رای جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ نێوان رتدكردنه‌وه‌ و ده‌ست خۆشی لێكردن.

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی : كامران