روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌

بۆ ڕای گشتى

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ و له‌گه‌ڵ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له‌ سنووره‌كه‌، هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو و به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ گوایه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان لە ئاست بارودۆخه‌كه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ئیداره‌ی دۆخه‌كه‌ بدات، بۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رایگشتی بخه‌ینه‌ڕوو:

1.لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه‌ هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان.

 

له‌ رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا و كار نه‌كردن به‌ ئامێره‌كانی، به‌ ژماره‌ (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له‌ گه‌رمیان كردووه‌، داوامان كردووه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بدرێته‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند.
3.جگه‌ له‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رحانیكردووه‌ بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه‌. له‌ روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خراوه‌ته‌ خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه‌، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له‌ گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌صفیه‌ كراوه‌ و راپۆرتیش دراوه‌ته‌ یٔه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ ژماره‌ (1422) له‌ رۆژی (25/6/2020). هه‌روه‌ها له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه‌ بۆ روبه‌رونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌دواداچوون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست.

ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره‌ له‌ ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له‌ گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه‌ رونیده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان