مایك بێڵ : ئێران بەردەوامە لە پشتیوانی كردنی گروپە چەكدارەكان

ئێران چەندین ئامانجی هەیە یەكێك لەوانیش دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە لە ناوچەكە

مایك بێل راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ،رایگەیاند  ئێران بەردەوامە لە یارمەتیدانی گروپە چەكدارەكانی بە چەك و مووشەك لە یەمەن و لوبنان و عێراق .

بێل لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە كە ئێران پێشێلی ئەو قەدەغەكردنە دەكات كە سەپێندراوە بەسەریدا و بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی بۆمب و چاندنی بۆمب و گەیاندنی موشەكی بالیستی بۆ یەمەن و عێراق ، هەروەها پڕچەك كردنی گروپەكان بە مەبەستی جەنگ دژی داعش.

ئێران چەندین ئامانجی هەیە یەكێك لەوانیش دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە لە ناوچەكە .هەروەها تێكدانی رەوشی ناوچەكەو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا .

ئێران لە بەرژەوەندی ئەودانییە ئەفغانستان سەقامگیر بێت " هەوڵەكانی ئێرانیش مەبەستی درێژە پێدانی توندوتیژی و نەهامەتیەكانی بۆ گەلانی یەمەن و عێراق و سوریا و لوبنان .

بێل رایگەیاند لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە ژێر چەتری رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بوو لە كردەوە چەپەڵەكانی بە یارمەتی دان و كردەوەی سەربازی لە سوریا ، پشتیوانی كردنی هێزە سەربازییەكان لە ناو وڵاتان حزبولڵا لە لوبنان و سوریا و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە غەززە و حوسیەكان لە یەمەن و حزبوللا و حشد و رێكخراوی دیكە لە عێراق و پشتیوانی كردنی تیرۆر لە بەحرەین و چەند كردەوەیەك كە سعودییە كرا ئامانج ، هەندێ گروپیش لە پاكستان .

 

 

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی