لە رۆژێكدا 7 كۆڵبەری كورد كوژران و برینداربوون

له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان



رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژران. 

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری چالدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” کوژراوە. زیاد خەڵکی گووندی “گوڵ” بووە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. 

 

راشیگەیاندهەر رۆژی پێنج شەممە، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی (نمەنجێ)ی پیرانشار بە ناوی (ئیبراهیم ئەبوبەکری) لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دو منداڵ بووە، هاوکات هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون.