ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ تارانی هه‌ژاند

ماوه‌یه‌ك زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ئێرانی گرتۆته‌وه

شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ ، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی غازه‌وه‌ بووه‌و كه‌سێكیش برینداربووه‌،هاوكات بۆته‌ هۆی هه‌ژانی باڵه‌خانه‌كانی نزیك رووداوه‌كه‌.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی به‌رگری شارستانی ئێران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ چه‌ند بوتڵێكی غاز له‌ژێرزه‌مینێكدابوون و ته‌قیونه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك و برینداربوونی كه‌سێك.

ماوه‌یه‌ك زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و چه‌ندین زیانی ماددی و گیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار